تەندروستی کەرکووک هۆشداری دەدات

دوای ئەوەی كەسێك لە پارێزگای كەركووك تووشی پەتایی كۆلێرا بوو، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی شارەكە هۆشدارییەكی لەبارەی مەترسی پەتاكەدا.
لە راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی كەركووكدا هاتووە لە ئەنجامی پشكنینەكاندا دەركەوتووە كە كەسێك لە شارەكە هەڵگری ڤایرۆسی كۆلێرا بووە.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەش‌ كراوە كە رەوشی تەندروستی ئەو كەسە دوای ئەوەی براوەتە نەخۆشخانە ‌باشبووە، داواش كراوە رێكارەكانی خۆپارێزی لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە زیاد بكرێت.
لە راگەیەندراوەكەدا كە هۆشداریی دراوەتە رای گشتیی، هاوكات ئاماژە بە مەترسی گواستنەوەی ڤایرۆسەكە بەتایبەتی لە رێی ئاوەوە، راگەیەندراوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی كەركووك راشیگەیاندووە كە لەو چوارچێوەیەدا دەستی بە هەڵمەتی هۆشیاركردنەوەی هاووڵاتییان كردووە.

ھەواڵی زیاتر