وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی هۆشداری دا سه‌باره‌ت به چوونه نێو شه‌پۆڵێكی تری ڤایرۆسی كۆڕۆنا و داواشی كرد ڕێنماییه‌كانی خۆپارێزی توند بكرێنه‌وه و ڤاكسینیش زیاتر وه‌ربگیرێن.
سه‌یف به‌در گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق بۆ ئاژانسی ده‌نگوباسی عێراق ڕایگه‌یاند: كێشه و مه‌ترسی ڤایرۆسی كۆڕۆنا تا ئێستا ماوه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و به‌رپرسانی وه‌زاره‌ته‌كه له لێدوانه‌كانیاندا هه‌میشه جه‌ختیان له به‌رده‌وامی مانه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه و مه‌ترسییه‌كانی كردۆته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ڕه‌نگه شه‌پۆڵێكی تر و نوێی ڤایرۆسی كۆڕۆنا دووباره له عێراق سه‌رهه‌ڵبداته‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: هه‌میشه داوامان كردووه و ئێستاش دووباره‌ی ده‌كه‌ینه‌وه كه پێویسته ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی توند بكرێنه‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه جێبه‌جێكردنه‌كان له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه به‌گوێره‌ی پێویست نین.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر سه‌یری ئاماره‌كانی ڕۆژانه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بكه‌ین، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه ڕۆژ دوای ڕۆژ له عێراق ڕێژه‌ی تووشبوون ڕوو له هه‌ڵكشانن.
سه‌یف به‌در گوتیشی: ڕه‌نگه شه‌پۆڵێكی تری كۆڕۆنا له عێراق سه‌رهه‌ڵبداته‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ئێستا له وڵاتانی نزیكی عێراق ڕوو ده‌دات.
داواشی له هاووڵاتییان كرد ڕوو له ناوه‌نده‌كانی ته‌ندروستی بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسین و ژه‌می سێیه‌میش وه‌ربگرن، چونكه ده‌ركه‌وتووه ژه‌مه ڤاكسینی سێیه‌م كاریگه‌رییه‌كی به‌رچاوی دژی په‌تای كۆڕۆنا ده‌بێت.
جێی باسه تووشبووانی كۆڕۆنا ڕۆژ له دوای ڕۆژ له عێراق و سه‌رتاسه‌ری جیهان ڕوو له زیادبوونن، ئه‌گه‌ر به نموونه وه‌ربگیرێ پێرێ چوارشه‌م له عێراق داتای تووشبووانی كۆڕۆنا 342 كه‌س بووه، به‌ڵام دوێنێ پێنجشه‌م بۆ 413 كه‌س به‌رز بۆته‌وه، ئه‌م داتایانه ڕۆژانه گۆڕانكاری به‌سه‌ردادێت و به‌رده‌وامیش ڕوو له زیادبوون ده‌كه‌ن.