هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

26بەنزینخانەی دیكه‌ بەهۆی خراپی فرۆشتنی بەنزین و دەستکاریکردنى كوالیتییەکەى سزادران.  

پارێزگای هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌، بەهۆی خراپی ئەو بەنزینەی دەیفرۆشن بەهاووڵاتیان و له‌به‌رامبه‌ر دەستکاریکردنى كوالیتیه‌كه‌ی، لەماوەی یه‌ك هه‌فته‌دا(26) بەنزینخانەی دیكه‌ لەهەولێر و دەوروبەرى لەلایەن لیژنەى پشکنین و چاودێریکردنى بەنزینخانەکانى سەر بە بەڕێوەبەرایەتى نەوت و کانزاکانى هەولێر سزادران.

راگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، جیا له‌ داخستنی رێکارى یاسایی لەبەرامبەریان گیراوەتەبەر.

هه‌روه‌ها پارێزگای هه‌ولێر روونیكرده‌وه‌، کۆی گشتی ئەو بەنزینخانەی لەسەرەتای ئەم مانگەوە تا ئەمڕۆ سزادراون (76) بەنزینخانەن، لەم ژمارەیەشدا (7) بەنزینخانە بەهۆی دووبارەکردنەوەی سەرپێچی و فرۆشتنی بەنزینی خراپ و دەستکاریکردنى كوالیتیى.

ناوی بەنزینخانەکان:

یەکەم/ بەنزینخانەی (ئارمان) لەکەورگۆسک

دووەم/ بەنزینخانەی (رۆڤا) لەشەقامی 100م تەنیشت قوتابخانەی ئەحمەدی خانی

سێیەم/ بەنزینخانەی (تەیراوە) لەجووت سایدی کۆنی بەحرکە

چوارەم/ بەنزینخانەی (هیوا/ تەیراوە) نزیک شیرنەمەنی عەشتار

پێنجەم/ بەنزینخانەی (مان) لەسەر شەقمی کۆڕنیش

شەشەم/ بەنزینخانەی (سپلندەر) لەشەقامی حەدید و خەشەب

حەوتەم/ بەنزینخانەی (باران) لەسەر ڕێگای خەبات – هەولێر