بۆ رێگریکردن لە پەتای سکچوون و رشانەوە، تەندروستی سلێمانی داوا دەکات بەکارهێنانی سەوزە لە هەموو چێشتخانە و شوێنە گشتییەکان و دەستگێڕەکان قەدەغەبکرێت.
پلە نووسراێکی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی کە ئاراستەی قایمقامیەتی ناوەندی سلێمانی کردووە تێیدا هاتووە: “لەپێناو بەرژەوەندی گشتی تەندروستی هاووڵاتیان و رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی پەتای سکچوون و رشانەوە، داوا دەکەین کە ئاگاداری لایەنە پەیوەندیدارەکان بکەنەوە کە بەکارهێنانی سەوزە لە هەموو چێشتخانە و شوێنە گشتییەکان و دەستگێڕەکان قەدەغە بکرێت، تا ئەوکاتەی کۆنترۆڵی پەتاکە دەکرێت”.
