هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

ئاگادارییەك لە هاتووچۆی سلێمانییەوە

ئەو هاوڵاتییانەی خوازیارن کۆدێک وەربگرن بەمەبەستی وەرگرتنی ئەو تابلۆ چوارژمارەییانەی بڕی ڕسوماتەکەی (٢) دوو ملیۆن دینارە پێویستە ئاگاداری ئەم خاڵانەی لای خوارەوە بن:

1. پڕکردنەوەی کۆدی سەردانیکردنی مامەڵەی هاوڵاتییان لە کاتژمێر (٦) گۆڕدرا بۆ کاتژمێر (٨)

2. ژمارەی وەرگرتنی کۆد بۆ هاوڵاتییان لە (٢١٠) کۆدەوە زیادکرا بۆ (٢٥٠) کۆد

3. پێویستە هاوڵاتییان ئاگاداری ئەوە بن کاتێک کۆدی سەردانیکردنیان وەرگرت لە ماڵپەڕەکە، لەلای خۆیان بیپارێزن و لە بەرواری سەردانیکردن چاپی بکەن و لەگەڵ داواکارییەکەی بیدەنە دەستی لیژنەی تایبەتمەند، وە دواکات بۆ گەڕاندنەوەی مامەڵەکانیان کاتژمێر (١٢:٠٠) ی نیوەڕۆ دەبێت.