فۆڕمی ئەلیکترۆنی بۆ وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبوون کارا دەکرێت
محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان راگەیاند: “سبەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆتۆمار کردن بۆ وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبوون کارا دەکرێت، بۆ دابەشکردنی ئەو 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوونی کرێچیان کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری لەسەر دراوە”.
