پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

حاجیانی ئەمساڵ پێویسته‌ رۆژێك به‌ر له‌ گه‌شته‌كه‌یان پشكنینی PCR ئه‌نجام بدە‌ن 

 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر رایگه‌یاند، ‎له‌ سه‌ر بڕیاری وه‌زاره‌تی حه‌ج و عومره‌ی سعودیه‌، پێویسته‌ حاجیانی ماڵی خوا پشكینینی (پی سی ئاڕ) ئه‌نجام بده‌ن.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێردا هاتووه‌: ‎له‌ سه‌ر بڕیاری وه‌زاره‌تی حه‌ج و عومره‌ی سعودیه‌ ئه‌و بەڕێزانەی كه‌ فه‌ریزه‌ی حه‌ج به‌جێده‌گه‌یه‌نن، له‌ فڕۆكه‌خانه‌كانی سعودیه‌ سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی كارتی ڤاكسین،‌ پێویسته‌ پشكنینی (پی سی ئاڕ) یان پێ بێت، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ گه‌شته‌كه‌یان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، پشكنینی (پی سی ئاڕ) بۆ حاجیانی كوردستان له‌ ناو مزگه‌وتی سه‌واف له‌ هه‌ولێر ئەنجام دەدرێت و پێویسته‌ رۆژێك به‌ر له‌ گه‌شته‌كه‌یان پشكنینه‌كه‌ ئه‌نجام بده‌ن.