پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن دەکات

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە کاروباری وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، سەردانی ئەو وەزارەتەی کرد.

سەرۆکی حکومەت، لەو سەردانەیدا بۆ وەزارەتی گواستنەوە، لەگەڵ ئانۆ جەوهەر وەزیری گواستنەوە و بەڕێوەبەرانی وەزارەتەکە کۆدەبێتەوە.

پێشتر سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەر یەک لە وەزارەتەکانی، شارەوانی و گەشتوگوزار، ناوخۆ، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو-ی بە سەرکردووەتەوە، لە کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیر و ئەنجومەنی وەزارەتەکان سەرۆکی حکومەت، جەختی لە راییکردنی کار و مامەڵەی هاووڵاتییان کردووەتەوە.