ئەنجومەنی ئابووری خاوه‌نکارانی ئیمارات – کوردستان دادەمەزرێت 

ھەرێمی کوردستان و ئیمارات دەچنە قوناغێکی دیکەی وەبەرھێنان و بازرگانی و ئیمارات ھەوڵدەدات ٦ بانک لە هه‌رێمی کوردستان دابمەزرێنێت.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 14/6/2022، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌: “ھەرێمی کوردستان و ئیمارات دەچنە قوناغێکی دیکەی وەبەرھێنان و بازرگانی، لە نوێترین ھەنگاودا حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، ھەوڵدەدەن پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوانیان فراوان بکەن و پەرەی زیاتری پێبدەن.

هه‌ر له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌ داهتووه‌، “د. محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی كوردستان ، پێشوازی لە بەڕێز ئەحمەد زاھری ، کونسڵی گشتی ئیمارات لە ھەولێر کرد و پێخۆشحاڵبوو بەدەستپێشخەری دامەزراندنی ئەنجومەنی ئابووری خاوانکارانی ئیمارات – کوردستان ، لەپێناو بووژانەوەی ئابووری ، ئامادەیی ھەموو کارئاسانییەکی دەربڕی”.

کونسڵی گشتی ئیمارات، دامەزراندنی ئەنجومەنە‌کەی بە پێویست ناوبرد و ئاماژەی وەبەکرد، بۆ پەرەپێدانی وەبەرھێنان و بازرگانی ھەوڵی ھێنانی ٦ بانک بۆ کوردستان دەدەن و ئامانجیشیانە سوود لە بەرھەمە کشتوکاڵییەکان وەرگرن.

ھەواڵی زیاتر