چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری لەبارەی رووداوەکەی دادگای سلێمانی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

نجومه‌نی دادوه‌ری هەرێمی کوردستان سەبارەت بە رووداوەکەی دوێنێی دادگای سلێمانی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، دوای ته‌واوبوونی لێكۆڵینه‌وه‌، ئه‌نجامه‌كان بۆ رای گشتی راده‌گه‌یه‌نین.

لە روونکردنەوەی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هاتووە، له‌ رۆژی 13/6/2022 له‌ناو دادگای سلێمانی رووداوێكی هێرشكردنه‌ سه‌ر چه‌ند ئافره‌تێك له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كان روویدا وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی خۆمان سه‌باره‌ت به‌و رووداوه‌ ناخۆش و نه‌خوازراوه‌، بڕیارماندا به‌ پێكهێنانی لێژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ چۆنیه‌تی رووداوه‌كه‌ و ده‌ركه‌وتنی راستیه‌كان و دوای ته‌واوبوونی لێكۆڵینه‌وه‌، ئه‌نجامه‌كان بۆ رای گشتی راده‌گه‌یه‌نین.

دوێنێ دووشەممە 13ـی حوزەیران، له‌ناو دادگای سلێمانی شه‌ڕ و پێكداهه‌ڵپژان له‌ نێوان كه‌سوكاری تارقی به‌قاڵ و ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندی ئه‌منیی درووست بوو، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌ی ڤیدیۆیی رووداوه‌كه‌، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا، رایگه‌یاند، ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی بووه‌ته‌ هۆی درووستبوونی ئاڵۆزییه‌كه‌ دەستبەسەر کراوە.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان، هه‌ریه‌ك له‌ دایك و هه‌شت خوشكی تارقی به‌قاڵ له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌وه‌ بڕیاری راگرتنیان بۆ ده‌ركراوه‌ و دواتر ئازادكران.