چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

نزيكەی ٧٧٤ ملیۆن دینار بۆ دروستكردنی شەقامە ناوخۆییەكانی گەڕەكی گردجووتیار خەرجكرا

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی نزیكەی ٧٧٤ ملیۆن دینار بۆ پرۆژەی دروستكردنی شەقام لە گردجووتیار لە شاری هەولێر.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ١٤/٦/٢٠٢٢، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌، بە گوێرەی فەرمانێكی وەزاری بە واژووی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، لەسەر داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر، ڕەزامەندی درا بە خەرجكردنی گوژمەی نزیكەی ٧٧٤ ملیۆن دینار بۆ دروستكردنی شەقامە ناوخۆییەكان لە گەڕەكی گردجووتیار لە سنووری شارەوانیی هەولێر كە ئەم پارەیە بۆ هەردوو قۆناغی یەكەم و دووەمی پرۆژەكە بەپێی پلانی ساڵی ٢٠٢٢ خەرجدەكرێت.

گردجووتیار یەكێكە لە گەڕەكە گەورەكانی شاری هەولێر، حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە بەردەوام پرۆژەی خزمەتگوزاریی هەمەجۆری تێدا جێبەجێدەكات، پرۆژەی دروستكردنی شەقامە ناوخۆییەكانیش ئاستی خزمەتگوزاری لەو گەڕەكەدا بەرزدەكاتەوە.