لەسەر ئەرکی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، چارەسەری پزیشکی بۆ هونەرمەندی دیاری کوردستان و شاری هەولێر “محه‌مه‌د ئەحمەد ئەربیلی” دەکرێت.

ئەمشەو دووشەم ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بە یاوەرى د. دلۆڤان محەمەد بەڕێوەبەرى گشتیى تەندروستى هەولێر، بە مەبەستی هەواڵپرسین و لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە ڕەوشى تەندروستی، لە نەخۆشخانە سەردانی هونەرمەندی دیاری کوردستان و شاری هەولێر “محه‌مەد ئەحمەد ئەربیلی” کرد.

پارێزگارى هەولێڕ لە سەردانەکەیاندا لە نزیکەوە لە چۆنییەتى ڕیڕەوى چارەسەرییە پزیشکییەکانى کۆڵییەوە و لە دۆخی تەندروستیی پرسی و هیوای زوو چاکبوونەوە و گەڕانەوەی بۆ ناو خانەوادە و کەسوکار و هونەرەکەی بە سـەلامەتی و تـەنـدروستییەکی باش بۆ خواست.

هونەرمەندی دیاری کوردستان و شاری هەولێر “محه‌مەد ئەحمەد ئەربیلی” ماوەیەکە باری تەندروستی ناجێگیرە و ئێستاش لە نەخۆشخانە لەسەر ئەرکی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تەواوی خەرجی و پێداویستی تەندروستی و چارەسەرییە پزیشکییەکانی بۆ ئەنجام دەدرێت.

ھەواڵی زیاتر