ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە شاری هەولێر سەردانی كەریم سنجاری ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی كرد.
لەمبارەیەوە سەرۆكی حكوومەت لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی “فەیسبووك” بڵاوی كردەوە “بە مەبەستی هەواڵپرسین و بەخێرهێنانەوە، سەردانی بەڕێز کەریم سنجاری ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانم کرد، خۆشحاڵ بووم بە باشتربوونی دۆخی تەندروستییەکەی. بە هیوای سەلامەتی و تەندروستییەکی باش بۆ بەڕێزیان”.