سێشەممە, تشرینی دووه‌م 5, 2024
Image default

نێچیرڤان بارزانی له‌ دوا پێشهاته‌ سیاسییه‌كانی عێراق نیگه‌رانه‌ 

ئەمڕۆ دووشەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان رای گەیاند بە نیگەرانییەوە لە دوا پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق دەڕوانن.

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاوی كردەوە گبه‌ نیگه‌رانییه‌وه‌ له‌ دوا پێشهاته‌ سیاسییه‌کانی عێراق ده‌ڕوانین. هیوادارین هیچ ئاڵۆزی و پشێوییه‌ک نه‌یه‌ته‌ ئاراوه‌ و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران نوێنه‌رایه‌تیی هه‌موو عێراقییه‌کان بکات”.

نێچیرڤان بارزانی هەروەها داوای كردووە هه‌موو لایه‌نه‌ کوردستانییه‌کان یه‌کڕیز و ته‌با و یه‌کگرتوو بن.