دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ، بێگه‌رد تاڵه‌بانی، وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی خسته‌ڕوو.
وه‌زیری كشتوكاڵ دووپاتیكرده‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی حكومه‌ت كۆمه‌ڵێك سه‌رنج و پێشنیازی باشی خسته به‌رده‌م وه‌زاره‌ته‌كه‌مان و ئێمه‌ش وه‌ك وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ له راپۆرتێكی گشتگیردا ته‌واوی ئه‌و پلانانه‌ی له رابردوودا ئه‌نجاممانداون بۆ به‌ره‌وپێشبردنی كه‌رتی كشتوكاڵ خستمانه‌ڕوو.
هه‌وره‌ها گوتی: هه‌ندێك هه‌نگاوی زۆر گه‌وره‌مان ناوه، كه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه‌رتی كشتووكاڵ ببێته سێكته‌رێكی سه‌ره‌كی بۆ په‌ره‌پێدانی ئابووری هه‌رێمی كوردستان و پشتبه‌ستن به خۆمان بۆ دابینكردنی ئاسایشی خۆراك به‌گوێره‌ی ئه‌و پلانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ پلانیان بۆ داناوه.
بێگه‌رد تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌مڕۆ وێڕای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوێی له داواكارییه‌كانمان گر، جه‌ختمان له‌وه‌ش كرده‌وه، كه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وای جیهان و وشكه‌ساڵی و كه‌مبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی ئاوی ژێرزه‌وی و سه‌رزه‌وی، چۆن بتوانین پلانێكی دوورمه‌ودا دابنێین.
دووپاتیشیكرده‌وه، سه‌رۆكی حكومه‌ت بڕیاریدا، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌و پڕۆژانه‌ی په‌یوه‌ندییان به ئاو و كه‌رتی كشتوكاڵه‌وه هه‌یه، پاڵپشتی له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو بكات.
گوتیشی: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌وه كرایه‌وه كه ده‌بێت خاك و ئاوی ئێمه ببێته به‌رهه‌مهێنه‌ری هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ندییان به ژیانی مرۆڤه‌وه هه‌یه، بۆیه‌ش به سوپاسه‌وه سه‌ردانی سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ وه‌زاره‌ته‌كه‌مان به‌رز ده‌نرخێنین و هه‌میش ئه‌و بڕیارانه‌ی بۆ پاڵپشتیكردن له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ده‌ریكردن، به‌رز ده‌یاننرخێنین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، لێره‌وه ده‌مه‌وێت سوپاسی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌م، به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی كه بڕیاریداوه سێ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كشتوكاڵ له ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی زاخۆ، سۆران و راپه‌ڕین بكرێنه‌وه، كه ئه‌مه نیشانه‌ی گرنگیدانی حكومه‌تی هه‌رێمه بۆ په‌ره‌پێدانی كه‌رتی كشتوكاڵ و ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی كاری زیاتر بۆ بواری كشتوكاڵ له‌و ناوچانه، به‌تایبه‌ت كه سنووری ئه‌و ئیداره سه‌ربه‌خۆیانه ناوچه‌ی كشتوكاڵی زۆر به‌پیتن.