خواردنگەیەک لە هەولێر کرایەوە کە بەخۆڕایی خواردن بە زیاتر لە 1000 کەس دەدات

ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 13ـی 06ـی 2022 خواردنگەیەک لە باخی شاری هەولێر کرایەوە کە بەخۆڕایی خواردن بە زیاتر لە هەزار کەس دەدات.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: لەناو سەنتەری باخی شار لە هەولێر لەلایەن گرووپی کۆمپانیاکانی گەلیاوە بە هاوکاریی پارێزگای هەولێر و دەزگای خێرخوازیی بارزانی، خواردنگەی خێرخوازیی هەولێر کرایەوە کە رۆژانە ژەمە خواردنی نیوەڕۆیان بە خۆڕایی بە زیاتر لە 1000 کەس دەدات.

ئاماژەی بەوەش داوە کە “خواردنگەی خێرخوازیی هەولێر” هەموو نیوەڕۆیەک، جگە لە ڕۆژانى هەینی بەبێ جیاوازى و بێبەرامبەر ژەمێک خواردن بێبەرامبەر بە زیاتر لە 1000 کەس لەو کەسانەی کە ڕێبوارن یاخود دەستگێڕ و کاسبکارن لەناو بازاڕ دەدات.

ھەواڵی زیاتر