بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، بە تۆمەتی نوشتەکردن و فریودان و هەڵخەڵەتاندنی ئافرەتان دوو تۆمەتباریان دەستگیر کرد.
لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی هەولیدا هاتووە، بەشی پۆلیسی ناوشار/ ڕۆژهەڵات، بنکەی پۆلیسی باداوە، دوو تۆمەتباریان بە ناوەکانی (خ. ع. ر) و (ط. ع. ع) دەستگیر کردووە بە تۆمەتی نووشتەکردن و فریوداونی ئافرەتان.
ئاماژە بەوەش دراوە، تۆمەتبارەکان بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە (456) لە یاسای سزادان، راگیران.