به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كورستان، ئاگاداری هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك بۆ ئه‌مساڵ نه‌كه‌ونه داوی به‌دل حه‌ج.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 13/6/2022، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه، “ئاگاداری هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك بۆ ئه‌مساڵ نه‌كه‌ونه داوی به‌دل حه‌ج، واته حه‌جكردن له جیاتی كه‌سێك له سعوودیه، چونكه زۆر ئه‌سته‌مه”.
هه‌روه‌ها له ڕاگه‌ێندراوه‌كه‌دا هاتووه، “له پێناو پارێزگاریكردن له به هه‌ده‌رچوونی پاره‌ی هاووڵاتیان، داوا له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ده‌كه‌ین، به هیچ شێوه‌ك نابێت ریكلام بۆ به‌ده‌ل حه‌ج بكرێت، به پێچه‌وانه‌وه له رێگه‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیرییه‌وه رێكاریی یاساییان به‌رامبه‌ر ده‌گرینه به‌ر”.
ده‌شڵێت، “هه‌موو ئه‌و كه‌س و كۆمپانیانه‌ی كه پاره‌یان بۆ به‌ده‌ل حه‌ج له‌هاووڵاتیان وه‌رگرتووه پاره‌كانیان بۆ بگڕێننه‌وه و به پێچه‌وانه له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره، رێكاریی یاسایی‌ی توند به‌رامبه‌ریان ده‌گرینه‌به‌ر و ئه‌و كۆمپانیانه‌ی كه ئه‌مساڵیش ناویان بۆ حه‌ج ده‌رچووه له‌كاتی ئاشكرابوونی هه‌ر به‌ڵگه‌یه‌ك له‌سه‌ریان له پرۆسه‌ی حه‌ج و عه‌مره دوور ده‌خرێنه‌وه.