په‌رله‌مانى كوردستان ڕایگەیاند، كاتژمێر (10)ى به‌یانیى ڕۆژى چوارشه‌ممه 15\6\2022، كۆبوونه‌وه‌ى ژماره‌ى (6)ی ئاسایی خولى به‌هارەی خۆی به‌ڕێوه ده‌بات.
ئەمڕۆ دووشەممە 13/6/2022، پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە، لە کۆبوونەوەکەی ڕۆژی چوارشەممەی پەرلەماندا به‌پێی حوكمى مادده‌كانى (87، 88، 89 و 97)ی په‌یڕه‌وى ناو‌خۆى پەرلەمانی كوردستان خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ ئەو پێشنیازه‌یاسا و پڕۆژه‌یاسانه‌ى خواره‌وه ده‌كرێت:
1- پێشنیازه‌یاساى (به‌ركاركردن و هه‌مواركردنى یاساى فیدراڵیى واژووى ئه‌لیكترۆنى و مامه‌ڵه ئه‌لیكترۆنییەکانی ژماره (78)ی ساڵى 2012).
2- پڕۆژه‌یاساى (وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزارى هه‌رێمى كوردستان-عێراق)
3- پڕۆژه‌یاساى (ده‌سته‌ى متمانه‌به‌خشین به دامه‌زراوه و پرۆگرامه‌كانى په‌روه‌رده و خوێندنى باڵا له هه‌رێمى كوردستان-عێراق)
