سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ تەواوکردنی ڕێگای کەلار ـ دەربەندیخان، بڕی 60 ملیار دیناری تەرخانکرد.
ئاگرین عوسمان، بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان به ماڵپهڕی فهرمی پارتی راگهیاندووه، پرۆژهكه گرنگی زۆری بۆ گەرمیان و سلێمانی بە گشتی دەبێت و پڕۆژەیەکی ستراتیژییە، بەھۆی نەبوونی بوودجەش پڕۆژەکە وەستابوو، بەڵام ئێستا بە تەرخانکردنی ئەو بوودجەیە تەواو دەکرێت.
ئاگرین عەبدوڵڵا، گوتیشی: “سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی وەزارەتی ئێمەی کرد و بڕیارێکی گرنگیدا ئەویش بەتەرخانکردنی 60 ملیار دینار بۆ تەواوکردنی ڕێگای کەلار بۆ دەربەندیخان کە 60%ی تەواو بووە و ئەو ڕێگایە گەرمیان بە سلێمانی و دەورووبەری دەبەستێتەوە، کە درێژی ڕێگاکە 41 کم دەبێت”.
بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ئاماژهی بهوهشدا: “پرۆژەکە ستراتیژییە کە بە سەرمایەی 137 ملیار دینار دروستدەکرێت، بەڵام ماوەیەکە بەھۆی نەبوونی بوودجە راگیرابوو، ئێستا جارێکی دیکە دەست پێدەکاتەوە و تەواو دەکرێت، کە خزمەتێکی باشی ناوچەکە دەکات”.