ئەمڕۆ یەکشه‌ممه 2022.6.12، بەسەرپەرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر ، له‌دیوانى پارێزگا، بۆ بەدواداچوون بە بڕیار و راسپاردەکانى کۆبوونەوەى پێشوو و دەرەنجامى چارەسەرییەکانى کێشە و گرفتەکانى کەم ئاوی، کۆبونەوەیەک ئەنجامدرا.
لەکۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەى بڕیار و ڕاسپاردەکانى کۆبوونەوەى رابردوو کرا، هەروەها بەدواداچوون بۆ کارەکانى لیژەکانى تایبەت بە چارەسەرکردنى كه‌می ئاوی خواردنه‌وه‌ی ماڵان له به‌شێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی شارى هه‌ولێر و ژوورى عەمەلیاتى پارێزگاى هەولێر کرا کە لەماوەى هەفتەى ڕابردوودا چی کراوە بۆ چارەسەرکردنى کەم ئاوى و کێشە و گرفتەکانى، لەوبارەیەشەوە پارێزگارى هەولێر ویڕاى دەست خۆشى لەئامادەبووانى کۆبوونەوە، ته‌ئكیدی لە خێڕاکردنى پڕۆسەى لێدانى بیرى ئاوى خواردنەوەى بەدیل و نوێ لە هەولێر و دەوروبەر و نۆژەنکردنەوەى بیرەکان و دابینکردنى کارەباى بەردەوام لەڕێگەى مولیدەى ئەهلى و کارەبایی نیشتیمانى بۆ بیرى گەڕەکان کردەوە. ئەوە جگە لەوەى جەختى لە بەستنەوەى سەرجەم ئەو بیرانە لەگەڵ تۆڕى گشتى ئاو کردەوە لەو شێوینانەى کە پێویست دەکات و تاوەکو ئیستا نەبەستراون.
لەکۆتایشدا پارێزگارى هەولێر، جەختى لەسەر بەردەوامیدان بە هەڵمەتى بڕینی سه‌رپێچی و زێده‌ڕۆییه‌كانی سه‌رتۆڕی ئاو و ئیجرائات وەرگرتن لەگەڵ هەموو ئەوکەسانەى ئاو بەفیڕۆ دەدەن و سه‌رپێچی و زێده‌ڕۆییان کردۆتە سەر تۆڕەکانى ئاوى پاکى ماڵان کردەوە.
جێگه‌ى باسه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا کە هەریەک لە قائیمقامی ناوەند و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاو و ئاوه‌ڕۆكانی هه‌رێم و سەرۆکى شارەوانى هەولێر و بەرێوەبەرى گشتى شارەوانیەکان و بەڕێوەبەرى ئاوى ژێرزەوى و بەڕێوەبەرى دابەشکردنى کارەباى1ی هەولێر و به‌ڕێوه‌به‌رانی ئاو و ئاوه‌ڕۆی هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری EJCC/ پارێزگاى هه‌ولێر و به‌رپرسی مولیده ئه‌هلییه‌كان و ئامادەی بوون.