بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری ئەو هاوڵاتییانە دەکات کە لە رۆژانی ٢٩ تا ٣١/٥ داواکارییان پێشکەش کردووە بۆ وەرگرتنی ئەو ژمارانەی بڕی ڕسوماتەکەی (٢) دوو ملیۆن دینارە وە لەلایەن لیژنەوە مۆر و واژی بۆکراوە کە مامەڵەکەی تەواو بکات بەڵام بەهۆی ڕاگرتنی پرۆسەی ژمارەکانەوە مامەڵەکەی بۆ تەواو نەکراوەو مامەڵەکەی لەگەڵ خۆیدا بردۆتەوە ئاگاداریان دەکەین کە سبەینێ یەکشەممە ١٢/٠٦/٢٠٢٢ کاتژمێر ٨:٣٠ بۆ کاتژمێر ١٢:٠٠ سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بکەن بەمەبەستی ووردبینی کردن لە بەردەستی ئەو ژمارەیەی داوای کردووە ئەگەر بەردەست بوو مامەڵەکانیان بۆ تەواو دەکرێت بەپێی یاساو ڕێنماییەکان، بە پێچەوانەوە مافی دەفەوتێ لەبەرئەوەی پڕۆسەی پێدانی ژمارەکان دەبێت بە شێوازی ئەلیکترۆنی