پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

پلەی گەرما روو لە بەرزبوونەوە دەکات

پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ راگه‌یاندرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان پێشبینیه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای 48 كاتژمێری داهاتووی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی راگه‌یاند و بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، له‌م ماوه‌یه‌دا ئاسمانی پارێزگاكان ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش به‌راورد به‌ڕۆژانی پێشووتر به‌رزتر ده‌بنه‌وه‌.
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما بۆ سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت: 

هەولێر: 41 پله‌ی سیلیزی

سڵێمانی: 39 پله‌ی سیلیزی

دهۆک: 40 پله‌ی سیلیزی

کەرکوک: 43 پله‌ی سیلیزی

هەڵەبجە: 40 پله‌ی سیلیزی

سۆران: 36 پله‌ی سیلیزی

راپەرین: 38 پله‌ی سیلیزی
 
گەرمیان: 45 پله‌ی سیلیزی