تەرمی پیاوێک دۆزرایەوە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 11/6/2022، لە شاری خانەقین تەرمی پیاوێك لەناو خانوویەكدا دۆزرایەوە و پاشان گەیەنرایە نەخۆشخانەی گشتیی خانەقین.

بەپێی زانیارییەكانی بەدەستگەیشتوون، تەرمی ئەو هاووڵاتییە لەناو خانوویەكدا، لەنزیك بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی خانەقین دۆزراوەتەوە.

لەم بارەوە، سەرچاوەیەك لە نەخۆشخانەی گشتیی خانەقین رایگەیاند، تەرمی ئەو هاووڵاتییە گەیەنرایە نەخۆشخانەی گشتیی خانەقین و دوای ڕێكارەكان، تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادوەری بەعقووبە كرا.

هێشتا هێزە ئەمنییەكان هیچ زانیارییەكیان لەبارەی مردنی ئەو كەسەوە نەخستووەتە ڕوو، كە پێدەچێت ئەو پیاوە چەند ڕۆژێكە، كە نازانرێت بە چ هۆكارێك گیانی لەدەستداوە، لەو خانووەدا بووە.

ھەواڵی زیاتر