لە کاتی رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ تۆمەتبارێکدا کارمەندێکی ئاسایش کوژرا 

درەنگانى شەوى ڕابردوو (10/11/2022) لە شارى سلێمانى، دواى ئەوەى مەفرەزەیەکى ئاسایشى سلێمانى ویستی کەسێک بە تۆمەتى بازرگانیکردن و بەکارهێنانى مادەى هۆشبەر دەستگیر بکات، کەسەکە تەقەی لە مەفرزەکەی ئاسایش کرد و بەهۆیەوە کارمەندێکى ئاسایش گیانی لەدەستدا.

بەپێى ئەو زانیارییە سەرەتاییانەی بە دەست گەیشتوون: کاتژمێر 1:30ی شەوی ڕابردوو، مەفرەزەیەکى ئاسایشى سلێمانى دەچنە ماڵێک بۆ ئەوەى کەسێک بە تۆمەتى بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە مادەى هۆشبەر دەستگیر بکەن، بەڵام کەسەکە تەقەی لێ کردوون و بەو هۆیەوە کارمەندێکى ئاسایش کە تەمەنى 40 ساڵە و خێزاندارە، فیشەکێک بەر سینگى کەوتووە و بەسەختى بریندار بووە و دواى ئەوەى گەیەنراوەتە نەخۆشخانە بەهۆى سەختیى برینەکەیەوە گیانی لەدەست داوە.

ھەواڵی زیاتر