پۆلیسی هه‌ولێر ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌ستگیر كرد كه‌ ته‌كسی دزی بوو

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ئه‌مڕۆ هه‌ینی ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سه‌ی ڕاگه‌یاند كه‌ هه‌ڵسابوو به‌ دزینی ته‌كسییه‌ك له‌ شاره‌كه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ڕایگه‌یاند: بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان نووسینگەی دارەتوو، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (ک. م. ا) بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلێکی جۆری (نیسان سەنی – تاکسی) دەستگیر کرد.

ڕاشیگه‌یاند: تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، دانی نا بە تاوانەکەدا، بۆیە بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان، ڕاگیرا.

ھەواڵی زیاتر