سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان بانگهێستی سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانی كرد بۆ ئاماده‌بوون له دانیشتنی ڕۆژی یه‌كشه‌می داهاتوو بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر گرانیی بازاڕ و به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخی پێداویستیى ڕۆژانه‌ی هاووڵاتییان.
د. ڕێواز فائق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئه‌مڕۆ هه‌ینی بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كرد بۆ دانیشتنی ژماره (5)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی چوارەم له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق.
دانیشتنه‌كه ڕۆژی یه‌كشه‌می داهاتوو له كاتژمێر (10)ی به‌یانی ڕێكه‌وتی 2022/6/12 به‌ڕێوه ده‌چێت.
په‌رله‌مانی كوردستان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ی ئاشكرا كرد كه له دوو بڕگه پێكهاتووه.
بڕگه‌ی یه‌كه‌م خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردنی ڕاپۆرتی لێژنه‌ی (وزه و سامانه سروشتییه‌كان و پیشه‌سازی و بازرگانی) ده‌بێت سه‌باره‌ت به (گرانیی بازاڕ و به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخی پێداویستیى ڕۆژانه‌ی هاووڵاتییان).
له‌م بڕگه‌ی دانیشتنی په‌رله‌ماندا وه‌زیرى بازرگانی و پیشه‌سازی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده ده‌بێت و هۆكاره‌كانی گرانیی بازاڕ و به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخی پێداویستییه‌كانی هاووڵاتییان ده‌خرێته‌ڕوو.
بڕگه‌ی دووه‌می دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مان، خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پێشنیازه‌یاسای (به‌ركاركردن و هه‌مواركردنی یاسای فیدڕالی و واژۆى ئه‌لیكتڕۆنی و مامه‌ڵه ئه‌لیكتڕۆنییه‌كان) ده‌بێت.