سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ڕاگه‌یه‌نراوێكی سه‌باره‌ت به هێرشه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردووی سه‌ر شاری هه‌ولێر بڵاو كرده‌وه و تێیدا بە توندی ئیدانه‌ى هێرشە تیرۆریستییه‌كه‌ی كرد.
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند: به ناوى په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه، به توندى ئیدانه‌ى ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه ترسنۆكانه‌یه ده‌كه‌ین كه شه‌وى ڕابردوو 2022/6/8 به درۆنێكی بۆمبڕێژكراو، به‌بێ هیچ پاساوێك كرایه سه‌ر شارى هه‌ولێری پایته‌ختى هه‌رێمی كوردستان و بەهۆیەوە سێ هاووڵاتی برینداربوون و زیانیش بەر چەند ئۆتۆمبێلێک کەوت كه سوپاس بۆ خواى گه‌وره هیچ زیانێكى گیانیى لێ نه‌كه‌وته‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: ئێمه له په‌رله‌مانی كوردستان، وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی و هاوسۆزی خۆمان بۆ هاووڵاتییانى خۆشه‌ویستى شارى هه‌ولێر، هیوای زووچاكبوونه‌وه بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: داواش له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیدارەکان له حكوومه‌تی عێراق و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دەکه‌ین بۆ ڕێگه‌گرتن له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م هێرشانه، هه‌وڵ و هه‌نگاوی جدی بگرنه‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی چیتر ڕێگه‌نه‌درێت ده‌ستدرێژی بكرێته سه‌ر سه‌ره‌وه‌ریی وڵات و ئاسایش و ئارامیی هاووڵاتییان.
له كۆتاییدا ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هه‌روه‌ها هاتووه: ئیرادەی گەلی كوردستان له‌به‌ره‌وپێشچوون و ئاوه‌دانی و پێکەوەژیان و ئارامی و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان، زۆر لەوە بەهێزترە بەو کردەوە تیرۆریستییە ترسنۆکانەیه لەق ببێت.