ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق به‌فه‌رمی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هێرشه‌ی كرد كه شه‌وی ڕابردوو كرایه سه‌ر شاری هه‌ولێری پایته‌خت كه له ئه‌نجامدا برینداربوونی هاووڵاتییانی سڤیل و زیانی ماددی و ترس و دڵه‌ڕاوكێی هاووڵاتییانی لێ كه‌وته‌وه.
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند “له عێراق و هه‌رێمی كوردستان هیچ شوێنێك بۆ ئه‌م جۆره هێرشه هه‌ڕه‌مه‌كییانه نییه كه هه‌وڵی شێواندنی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت ده‌ده‌ن و هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه له ئه‌من و ئاسایشی گه‌لی عێراق ده‌ده‌ن.
ڕاشیگه‌یاند: ئه‌مه‌ریكا پابه‌ندبوونی خۆی دووپات ده‌كاته‌وه بۆ كاركردن له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه عێراقییه‌كان و هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و ئامانجێكی هاوبه‌ش كه عێراقێكی ئاسایش و سه‌قامگیر و ئاوه‌دان و دیموكراسییه.
شه‌وی ڕابردوو كاتژمێر 9:35 به درۆنێكی بۆمبڕێژكراو هێرشكرایه سه‌ر شه‌قامێكی سه‌ره‌كی شاری هه‌ولێر و به‌هۆیه‌وه 3 هاووڵاتی سڤیل بریندار بوون و زیانی ماددی به‌ر چه‌ند ئۆتۆمبێلێكی هاووڵاتییان گه‌یشت و دڵه‌ڕاوكێی له‌لای هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان دروست كرد