37 ساڵ بەسەر بۆردومانی ئۆردوگای زێوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان تێپەڕدەبێت 

ئەمڕۆ 37 ساڵ بەسەر بۆردومانكردنی ئۆردوگای زێوەدا تێپەڕدەبێت.
37 ساڵ بەر لە ئێستا لە هێرشێكدا بۆ سەر ئۆردوگای زێوە لە رۆژهەڵاتی كوردستان، 150 هاووڵاتی هەرێمی كوردستان شەهید و 373 كەسیش بریندار بوون.
ئەشقی مەلا، بەڕێوەبەری شەهیدان و ئەنفالكراوانی سۆران، بۆ “هەولێر” لە رۆژێكی وەكو ئەمڕۆدا لە 9/6/1985 رژێمی بەعس ئۆردوگای زێوەی بۆردومان كرد، وەك رێزگرتنێك لەو شەهید و قوربانیانە، ئەمڕۆ چەند چالاكییەك بەڕێوەدەچن.