وه‌زیری ته‌ندروستی زانیاری له‌سه‌ر دۆخی برینداره‌كانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی هه‌ولێر ئاشكرا ده‌كات

وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، له‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی شاری هه‌ولێر 3 هاووڵاتی به‌ سووكی بریندار بوون، جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ چاره‌سه‌ری پزیشكی بۆ هه‌رسێ برینداره‌كه‌ كراوه‌‌.

ئه‌مشه‌و چوارشه‌م كاتژمێر 9:35 به‌ درۆنێكی بۆمبڕێژكراو هێرشكرایه‌ سه‌ر شه‌قامی نێوان هه‌ولێر – پیرمام.

د. سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی ڕایگه‌یاند: لەگەڵ بیستنی ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌كه‌، ژمارەیەکی زۆر ئەمبوڵانس و تیمی فریاگوزاری و پزیشکی فریاکەوتنی هەولێر گەیشتنە شوێنی ڕووداو و ئامادەکاری تەواو کرا بۆ هەر ئەگەرێک.

ڕاشیگه‌یاند: خۆشبەختانە هیچ بریندارێکی سەخت نییە، تەنها 3 هاووڵاتی برینی سووك و سادەیان هەیە و کاری پێویستی چارەسەریشیان بۆ كراوه‌.

له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ دژه‌تیرۆری كوردستان ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند كه‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ به‌ ڕێگه‌ی درۆنی بۆمبڕێژكراو‌ ئه‌نجامدراوه‌.

ڕاشیگه‌یاند: لە ئاکامی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا سێ هاووڵاتی بە سووکی بریندار بوون، جگه‌ له‌وه‌ش زیانی ماددی بەر خواردنگەیەک و چەند ئۆتۆمبێلێک گه‌یشتووه‌