وهزیری دارایی و ئابووری حكوومهتی ههرێمی كوردستان له میانهی كۆبوونهوهیهكدا لهگهڵ فەرماندەی پاسەوانی سنوور سهر به وەزارەتی ناوخۆیی عێراق ڕایگهیاند، دهبێت ڕێگری له یاساشكێنی و كاری قاچاخچێتی سنوورهكان بكرێت.
ئهمڕۆ چوارشەم ئاوات جەناب نووری وەزیری دارایی و ئابووری لەگەڵ لیوا ڕوكن (حهماد فازڵ هادی دزەیی) فەرماندەی پاسەوانی سنووری ناوچەی یەکی وەزارەتی ناوخۆی عێراق و شاندێکی یاوەری کۆبووەوە.
لەمیانی کۆبوونەوەکەدا، وەزیری دارایی و ئابووری باسی لە دیاردەی قاچاخچیەتی و یاسا شکێنی لە سنوورەکان کرد. جەختی لەوە كردەوە كه دەبێت بە هەموو لایەك هەوڵی بنەبڕكردنی یاساشكێنی بدرێت.
ئاوات جەناب نووری ڕایگهیاند: هەموومان بۆ چاكسازی هاتووین، بۆیە دەبێت ئەوانەی یاساشكێنی و كاری قاچاخچێتی لە سنوورەكان ئەنجام دەدەن، ڕێگرییان لێ بكرێت.
ههر لەو كۆبوونەوەیهدا چەندان ڕا و پێشنیاز گۆڕدرانهوه تاوەكو ڕێگریکردن و نەهێشتنی دیاریدەی قاچاخ و یاساشکێنی بچێتە بواری پراكتیكەوە.
لای خۆیهوه لیوا ڕوكن حماد فازڵ بەڵێنی دا هاوکاری وەزارەتی دارایی هەرێم بکات و ئەو کەسانەی کە لە پشتی کارە نا یاساییەکانەوەن، بۆ ئەوەی بەبێ جیاوازی ڕووبەڕووی یاسا بکرێنەوە.