وهزارهتی شارهوانی و گهشت و گوزاری حكوومهتی ههرێمی كوردستان رایگهیاند: گوژمەی 656 ملیۆن دینار بۆ چەند پرۆژەیەكی ئاو لە سنووری شەقڵاوە خەرج دەكرێت.
له راگهیاندراوهكهی وهزارهتی شارهوانیدا هاتووه، بە مەبەستی جێبەجێكردنی چەند پرۆژەیەكی تۆڕی ئاو و پرۆژەی ئاو لە سنووری قەزای شەقڵاوە ڕەزامەندی لەسەر خەرجكردنی گوژمەی شەش سەد و پەنجا و شەش ملیۆن و سێسەد و سی و پێنج هەزار و پێنجسەد دینار درا.
بە گوێرەی نووسراوێك كە ئاراستەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار كراوە، ئەنجوومەنی وەزیران، ڕەزامەندی دا لەسەر خەرحكردنی گوژمەی شەش سەد و پەنجا و شەش ملیۆن و سێسەد و سی و پێنج هەزار و پێنجسەد دینار بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دەوروبەری هەولێر بە مەبەستی دانانی چەند پرۆژەیەكی ئاو لە سنووری قەزای شەقڵاوە.
وهزارهتی شارهوانی ئاماژهی بهوهشكردووه، گوژمەكە لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دەوروبەری هەولێرە.