مه‌لا مسته‌فا بارزانی نه‌خۆشخانه‌ی پیرمام به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌ 

ئەمڕۆ سێشەممە 7ی حوزەیرانی 2022، مەلا مستەفا بارزانی، نوێنەری سەرۆك بارزانی بۆ کاروباری دەڤەری بارزان، لە چوارچێوەی بایەخدانی بە كەرتی تەندروستی، نەخۆشخانەی گشتیی پیرمامی بەسەر كردەوە.

بەپێی راگەیاندراوێكی نووسینگەی مەلا مستەفا بارزانی كە وێنەیەكی بۆ (باسنیوز) نێردراوە، لەم سەردانەدا هەریەك لە د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و د. دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێریش بەشدار بوون، پیرۆزبایی لە د. كامەران مەلا عومەر بابكەیی كرد بە بۆنەی دەست بەكاربوونی وەك بەڕێوەبەری تازەی نەخۆشخانەی گشتیی پیرمام. هاوكات ڕێز و سوپاسیان پێشكەش بە ستافی ئەو نەخۆشخانەیە كرد.

نوێنەری سەرۆك بارزانی ئامادەیی و پاڵپشتیی خۆی بۆ پێشکەشکردنی هەموو جۆرە هاوکارییەک بە مەبەستی خزمەتكردنی هاووڵاتییانی سنوورەكە دووپات كردەوە.

ھەواڵی زیاتر