ئاهەنگی خولی چواره‌می دەرچووانی زانکۆی ئەمریکی کوردستان لە دهۆک دەستی پێكرد

ئه‌مڕۆ 145 قوتابی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی كوردستان له‌ دهۆك ئاهه‌نگی ده‌رچوونیان ده‌گێڕن و هه‌ریه‌ك له‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ كه‌سوكاری قوتابیان و به‌رپرسانی باڵای په‌رله‌مان و حكومه‌ت و ئه‌كادیمیانی كورد و بیانی له‌ رێوڕه‌سمه‌كه‌ به‌شدارن.

جگە لە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ژماره‌یه‌كی بەرچاوی بەرپرسانی باڵای هەرێمی كوردستان و عێراق و نەتەوە یەكگرتووەكان و نوێنەرایەتی دیبلۆماسی وڵاتان و كه‌سوكاری قوتابیان ئامادەی رێوڕه‌سمه‌كه‌ن.

زانكۆی ئه‌مه‌ریكی كوردستان له‌ دهۆك، یه‌كێكه‌ له‌ دیارترین ئه‌و زانكۆیانه‌ی له‌ ئاستی ناوچه‌كه‌ و هه‌رێمایه‌تی ناسراوه‌.