جل و بەرگی پێشمەرگە دەگۆڕدرێت

وەزارەتی پێشمەرگە دیزاین و شێوازێکی نوێی پێشکەش کردوە بۆ یەک پۆشی پێشمەرگە
راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە
ئەمڕۆ ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢، سەرۆکایەتی ئەرکان و راوێژکارانی باڵای وەزارەت، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی و تیمی یەک پۆشی جل و بەرگی پێشمەرگە، تاوتوێی دیزاینێکی نوێ و یەکگرتووی پێشنیازکراو یان بۆ ئەفسەران و کارمەندانی وەزارەتی پێشمەرگە کرد، کە لەلایەن تیمی یەک پۆشی بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی پێشنیار کراوە، بەشێوەیەک بگونجێت لەگەڵ ئەرک و کارەکانی پێشمەرگەدا.
شایەنی باسە، تیمی یەک پۆشی جل و بەرگی سەربازی لە بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی، رەشنووسێکیان ئامادە کردووە بۆ وەزارەتی پێشمەرگە، کە شێواز و سەرجەم وردەکاریەکانی پێویست بە جل و بەرگی سەربازی لە خۆ دەگرێت، بۆ ئەو مەبەستە سەرۆکایەتی ئەرکان پێشنیارەکانی تیمەکەی پەسەند کردووە و هەنگاو بە هەنگاو پرۆژەی یەک پۆشی جێ بە جێ دەکرێت، هەنگاوی یەکەمیش پۆشاکی مەشق و مەیدانی پێشمەرگە دەست نیشان دەکرێت.

ھەواڵی زیاتر