ئەمڕۆ هه‌ردوو دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی و یەكێتی لە هەولێر كۆدەبنەوە 

بڕیاره‌ ئەمڕۆ پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە ھەولێر كۆببنەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان و دەزگای ھەڵبژاردنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، لە باره‌گای دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی لە ھەولێر كۆده‌بنەوە.

ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان و دەزگای ھەڵبژاردنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بۆ گفتوگۆكردنە لەسەر میكانیزمەكانی كاراكردنەوەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی كوردستان و یەكلاكردنەوەی یاسای ھەڵبژاردن و ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.

ھەواڵی زیاتر