لەمەودوا ئافرەتانیش دەتوانن فۆڕمی ئەندامێتی پڕبكەنەوە 

بڕیارە ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ لە رێوڕەسمێکدا لە باغی شاری هەولێر بەردی بنا‌غەی پڕۆژەی سەنتەری خانمانی خانەنشین دابندرێت.

دانانی بەردی بناغەی سەنتەری خانەنشینی بۆ خانمان لەکاتیێکدایە تا ئێستا لە سەنتەری خانەنشینانی هەولێر تەنیا پیاوانی خانەنشین مافی ئەندامیەتی یان هەبووە و دەیانتوانی سەردانی سەنتەرەکە بکەن، بەڵام لەمەودوا ئافرەتانیش دەتوانن فۆرمی ئەندامێتی پڕ بكەنەوە و بەشی خانمانی خانەنشین لە سەنتەرەكه‌ دەكرێتەوە و بەشێكی تایبەت دەكرێت بە ئافرەتانی خانەنشین.

سەنتەری خانەنشینانی هەولێر، دەکەوێتە نێو باغی شار، كە كۆنترین باغە لە هەولێر و  لە ساڵی 1998 كراوەتەوە و لە چەند بەشێک پێکدێت، جگە لە رێژەیەكی زۆری سەوزایی، هۆڵێكی دانیشتن و پەرتوكخانە و شوێنی تایبەت بە یاری سویدی و بنكەی تەندروستی و مزگەوتی تێدایە، هەموو ڕۆژێك كاتژمێر حەوتی بەیانی تا بانگی شێوان كراوەیە، ئەو كەسانەی مافی چوونە ژوورەوەشیان هەیە، خانەنشینانن و دەبێت ناسنامەی خانەنشینیانی سەنتەرەکەیان هەبێت.

ھەواڵی زیاتر