رانیە.. پڕۆژەی ئاوی خواردنەوە بۆ هەردوو گوندی تیتۆکە و هەنجیرە جێبەجێ دەکرێت

ڕێکخراوێکى بیانى لە سنوورى ئیدارەى ڕاپەڕین پڕۆژەى ڕاکێشانى ئاو بۆ دوو گوندى سنوورەکە جێبەجێ دەکات و گرفتى کارەباى چەند بیرە ئاوێکیش چارەسەر دەکات.

عەبدولکەریم مەحمود، لێپرسراوى ڕاگەیاندنى ئاوى راپەڕین رایگەیاند: “لەسەر بودجەى ڕێکخراوى (GIZ)ى ئەڵمانى، لە ئێستا کار لە پڕۆژەى راکێشانى تۆڕى ئاوى خواردنەوە بە درێژیى (٧٠٠)مەتر بۆ هەردوو گوندى تیتۆکە و هەنجیرەى نزیک شارى ڕانیە دەکرێت”.

گوتیشى: “پڕۆژەکە گواستنەوەى ئاوە بۆ هەردوو گوندەکە لەڕێگەى دانانى بوستەر پەمپ لە پڕۆژى ئاوى قولە، بەوەش گرفتى تەواوى ماڵانى ئەو دوو گوندە چارەسەر دەبێت کە پێشووتر بە تەنکەر ئاویان بۆ دەگوازرایەوە”.

لێپرسراوى ڕاگەیاندنى ئاوى ڕاپەڕین ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد: “ڕێکخراوەکە کارى ڕاکێشانى کارەباى بەردەوام بۆ دوو بیرى ئاوى خواردنەوە لە ناحیەى ژاراوەى قەزاى پشدەر جێبەجێ دەکات، بریتییە لە دانانى 40 ستوونى کارەبا و وێستگەیەکى 11 کەی ڤی و ڕاکێشانی سىێ کیلۆمەتر سیمی کارەبای ڤۆڵتیە بەرز بۆ پرۆژه‌ی ئاوی گونده‌كه‌.

ھەواڵی زیاتر