ئەمڕۆ دووشەممە کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا پێشوازی کرد لە بەرپرسانی وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکانی عێراق و شەش کۆمپانیای گەورەی بواری پیشەسازی، لە کۆبووەنەوەیەکدا وەزیری کارەبا باسی سکێتەری کارەبای کرد بە تایبەتی پڕۆژەی پێوەری زیرەک و ئامادەیی وەزارەتی بۆ پێشوازیکردن لە بەرهەمی کۆمپانیا پیشەسازییەکانی عێراق لە پڕۆژەکانی وەزارەتی کارەبا پیشاندا.
لەبەرامبەردا وەفدی میوان مەبەستی سەردانەکەیان باس کرد کە کارکردن بوو لە بوارەکانی گۆڕەری بچووک و ستوونی کارەبا و کێبڵ و پەیوەندییەکان و سیستەمی ئەلیکترۆنی و گلۆپ بەرهەمهێنان .
لەکۆتایی دا هەردوو لا ڕێکەوتن کاری زیاتری هاوبەش لە سێکتەرەکانی کارەبای نشتیمانی بکەن و سوود لە ئەزموونی هەرێم وەربگرن.
