چه‌مچه‌ماڵ .. ئافره‌تێك به‌هۆی لێدانی ته‌زووی كاره‌با گیانی له‌ده‌ست دا

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ ڕایگه‌یاند:ئه‌مڕۆ دووشه‌م و كه‌مێك پێش ئێستا ئافرەتێکی تەمەن (۳٦) ساڵ له‌ شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ گیانی له‌ده‌ست دا.

ڕاشیگه‌یاند:  ته‌رمی ژنێكی 36 ساڵان گه‌یه‌ندرایه‌ نه‌خۆشخانه‌، به‌ گوته‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی به‌هۆی لێدانی ته‌زووی كاره‌باوه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش خرایه‌‌ڕوو، دوای رێکارەکان، تەرمی ئه‌م ژنه‌ لەلایەن تیمی فریاکەوتنی خێرای 122  رەوانەی پەیمانگای پزیشکی دادی سلێمانی کرا.

ھەواڵی زیاتر