چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

شاخەوانی كورد (رەنج عومەر) ئەمشەو دەگاتەوە هەرێمی كوردستان 

دوای ئەوەی گەنجێكی شاخەوانی كورد، كە ماوەی زیاتر لە دوو مانگە رووی لە وڵاتی نیپال كردووە، بە مەبەستی بەرزكردنەوەی ئاڵای كوردستان لە لەسەر بەرزترین لووتكە چیای جیهان، بڕیار وایە ئەمشەو بگاتەوە هەرێمی كوردستان.

رێژین ئه‌حمه‌د، هاوژینی شاخەوانی كورد (ره‌نج عومه‌ر) لە سەرچاوەیەکدا رایگەیاند و گوتی: “لە دوو مانگی رابردوودا ره‌نج لە وڵاتی نیپال بوو، كە توانیی ئاڵای كوردستان لەسەر چیای ئێڤرست بەرز بكاتەوە، ئەگەرچی رەنج لەوێ تووشی نەخۆشیی هات، بەڵام جێی شانازییە، كە توانیی ئەو ئاڵایەی سەرۆك بارزانی پێی داوە، لە بەرزترین لووتكە چیای جیهان بەرز بكاتەوە”.

هاوژینی رەنج عومەر ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، كە: “بڕیار وایە ئەمشەو كاتژمێر 9:00، ره‌نج لە رێی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بگاتەوە هەرێمی كوردستان، چەندین لایەنیش ئامادەكارییان كردووە بۆ پێشوازییكردن لەو شاخەوانەی كورد”.