پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێكی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی ژینگە بڵاو كردەوە

ئەمڕۆ یەكشەممە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی ژینگە بڵاو كردەوە.

سەرۆكی حكوومەت لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاوی كردەوە “لە ڕۆژی جیهانیی ژینگەدا، لەو ئالەنگارییانە تێدەگەین کە مەترسی لەسەر ژینگە و هەسارەکە بە گشتی دروست دەکەن”.

مەسرور بارزانی هەروەها نووسیویەتی پێویستە هەمووان دەست لەناو دەست بین، بۆ پاراستنی ژینگە و ژیانی هاوئاهەنگانە لەگەڵ ژینگەی سروشتیمان.