جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێزدار مەسرور بارزانی، ڕەزامەندی دا بە تەرخانکردنی بڕی بیست ملیار دینار ( ٢٠،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠) بۆ پشتگیریکردنی سێکتەری پەروەردە و فێرکردن بەمەبەستی دابینکردنی پێداویستییە سەرەکییەکانی ناوەندەکانی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٢-٢٠٢٣)، لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و کەرکوک و دهۆک و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکان .
سامان سیوەیلی
گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
٥ی ٦ی ٢٠٢٢