هەرێمی کوردستان و ئامانجەکەی لە گەرمکردنەوەی ماڵەکانی ئەورووپا بە گازی سرووشتی رەنگە داهاتووی هەرێمەکە لە پێگەی ئێستایەوە بگۆڕێت بۆ شای یاریی شەترەنج لە سیاسەتی نێودەوڵەتیدا، بەڵام عێراق لە ئێستاوە دەیەوێ رێگر بێت لەو هەنگاوە کە ئەگەر بە ژیتیللری مامەڵەی نەکرێ ئامانجی گەورەتر و خراپی لە پشتە لە لایەن عێراقەوە.
عێراق دوای چەندین ساڵ لە لاوازی دەیەوێت هێزی پێشان بدات دەیەوێت دەست بەسەر نەوت و گازی هەرێمی کوردستاندا بگرێت. لە ماوەی ٨ ساڵی رابردوودا بەغدا بە جۆرێک لە جۆرەکان سزای دارایی خستووەتە سەر هەرێمی کوردستان، ئامادە نییە مووچەی تەواوی ١.٣ ملیۆن فەرمانبەری هەرێمی کوردستان بنێرێت. بەوهۆیەشەوە بەشێکی خەڵک بە ناچاری دەبێ چاوەڕوانی بڕە پارەیەکی کەمتر لە شایستەی هەرێمی کوردستان بکەن، لە ٢٠١٤ وە هەرێمی کوردستان سەربەخۆ نەوتەکەی دەفرۆشێت و دەینێرێت بۆ بەندەری جیهان لە تورکیا، تاوەکو نەوت گران نەببوو، بەغدا هیچ دەنگێکی نەبوو، ئەوکات هەرێمی کوردستان پارەو خەرجی زۆری لەسەر بوو بەرامبەر بەرهەمهێنانی و داهاتەکەشی تەنیا بەشی مووچەی دەکرد، ئێستا کە عێراق مانگانە ١١ ملیاری داهاتی نەوتەکەیەتی، چاوی لەوەیە پارەی نەوتی کوردستانیش ببات.
بەهۆی نزیکیان لە پەیوەندیدا، هەرێمی کوردستان دەکرایت ببێتە ناوچەیەکی گرنگ بۆ ئەورووپا، کە قۆناغی داهاتووی قەدەغەی نەوتی رووسیایە، گاز پێویستی بە بۆرییە، دووریش هۆکارێکی گرنگە، هەموو هەنگاوەکان بەو ئاراستەیەن کە کورد باشترین بژاردەی ئەورووپیەکان بن، بەتایبەت کە دابینکارانی گاز ئێستا پشت پێ بەستراو نین بۆ ئەورووپا، هەنگاوی گاز دەکرێت لە داهاتوودا دەسەڵاتی زیاتر بداتە هەرێمی کوردستان، یان تەنانەت سەربەخۆیی کوردستانیش، بەڵام بۆ ئەو هەنگاو گۆرانکاریە جیۆسیاسییەکانیش دەبێ لەبەرچاو بگیرێت. لە ١٢ی شوباتدا وەزارەتی نەوتی عێراق پێشنیازی کرد کۆمپانیایەل دابمەزرێت لە کوردستان سەرپەرشتیی نەوتی کوررستان بکرێت، بەڵام ئەو هەنگاوە بەلای کۆمپانیاکان و بەلای هەرێمی کوردستانیش دوورە لە واقیع، کێڵگەی هاوبەشیش هەن کە بەپێی دەستوور دەبێت بە هاوبەشیی بەڕێوە ببرێن، هەرێمی کوردستانیش لە ٢٠٠٧وە سەربەخۆ کەرتی نەوت وگاز بەڕێوە دەبات.
خورمەڵە و کۆرمۆر دوو کێلگەی سەرەکی هەرێمی کوردستان و سەرچاوەی داهاتن، بۆیە سەرکردایەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتەکەی هەنگاوەکانی بەغدا لەو بوارەدا رەت دەکەنەوە، کۆرمۆر یەکێکە لە گرنگترین کێڵگە گازییەکان لە جیهاندا لە ساڵێکدا بەرهەمی گازی دەگاتە ٧ ملیار مەتر سێ جا، لەلایەن دانەگازەوە بەڕێوە دەبرێ، حکوومەتی هەرێمی کوردستان پلانی هەیە لە رێگەی دوو کێلگەی خورمەڵە و کۆرمۆر ماڵەکانی ئەورووپا گەرم بکاتەوە. کۆرمۆر لە سلێمانی و خورمەلە لە هەولێر، بۆیەکەم جاریش لە دوای ٢٠٠٥وە، هەندێک لایەنی عێراق بەپێی بەدواداچوونی میدڵ ئێست مۆنیتەر سوود لە پێکهاتەی نوێی دادگای فیدراڵی دەبینێت بۆ بڕیار دژی هەرێمی کوردستان، لە نێو ئەو کێشانەی هێشتا چارەسەر نەکراون، ئەورووپیەکان لە هەمووان زیاتر قازانجیانە، کۆمەڵگەی کوردی دۆست و نزیکی ئەورووپیەکانە، بۆیە باشترین بژاردەی برۆکسل پشتبەستنە بە گازی کوردستان، بەڵام هەرێمی کوردستانیش چاککردن و چاکسازی پێویستە لە ژێرخانی وزەدا، پێش هەموو هەنگاوێکیش هەولێر و بەغدا پێش باسی ئەورووپا دەبێت کێشەکانی نێوانیان چارەسەر بکەن.