سەرباز بەرزنجی بە جلوبەرگی كوردییەوە سوێندی یاسایی خوارد

كوردێكی دانیشتووی بەریتانیا بە ناوی (سەرباز بەرزنجی) لە هەڵبژاردنەكانی دواییدا سەركەوتنێكی بەدەست هێنا و بە جێگری پارێزگار لەندەن هەڵبژێردرا.

لە هەژماری تایبەتی خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووكدا، (سەرباز) نووسیویەتی: لە ڕێوڕسمێكی شایستە و تایبەتدا سەرەڕای ئەركی ئەنجوومەنی شارەوانی ئەركێكی ترم پێ سپێردرا، بە زۆرینەی دەنگی ئەنجوومەن وەك جێگری پارێزگار ھەڵبژێردراین.
سەرباز دەشڵێت: “شەرەفێكی مەزنە مرۆڤ بتوانێت خزمەتی كۆمەڵگا و خەڵكی خۆی بكات و ببێتە نوێنەری ڕاستەقینەی ھاووڵاتیان و ڕابردووی خۆی لەیاد نەكات.
زێدەتر خۆشحاڵ بووم لەو ڕێوڕەسمەدا بە جلوبەرگی نەتەوەیی كوردییەوە سوێندی یاساییم بەجێ گەیاند؛ بەوپەڕی توانامان ھەوڵ دەدەین لە ئاستی متمانە و چاوەڕوانی ئێوەدا بین.
سەرباز بەرزنجی، كە خەڵكی گوندی مەمەنداوای سنووری ناحیەی بنگردە و بڕوانامەی دكتۆرای ئەندازیاریی بیناسازیی هەیە و مامۆستایە لە زانكۆی لەندەندا، لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەكانی بەریتانیا بۆ شارەوانییەكان سەركەوتنی لەسەر لیستی حیزبی Labour بۆ شارەوانیی لەندەن بەدەست ھێنا.

ھەواڵی زیاتر