بۆڕیی سەرەكیی ئاوی دووكان-سلێمانی چاككرایەوە 

لە چەند كاتژمێری ڕابردوودا بەهۆی كێشەی كارەباوە، بۆڕییی سەرەكی پرۆژەی ئاوی دووكان-سلێمانی هێڵی یەك شكا و بەهۆیەوە گرفت بۆ گەیاندنی ئاو بەشێكی شاری سلێمانی دروست بوو، دوای 40 كاتژمێر كاركردن بۆرییەكە لەلایەن تیمی كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و وێستگەی دووكان چاككرایەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی ڕایگەیاند: دوای ئەوەی بەهۆی کێشەی کارەباوە بۆریی سەرەکیی ئاوی دووکان-سلێمانی هێڵی یەک شکا، دەستبەجێ بە سەرپەرشتیی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی و بەشەکانی دابەشکردن و چاکسازیی تۆڕەکانی ئاو و وێستگەی دووکانی یەک و گەنجینە و تیمێکی پسپۆڕ لە کارمەندانی ماندوونەناس، تواندرا لە ماوەی ٤٠ کاتژمێردا کێشەی بۆرییەكە چارەسەر بکرێت و دووبارە ئاو بۆ شاری سلێمانی بگەڕێندرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی ڕاشیگەیاند: ئەو بۆرییە ٣٥٪ی ئاوی سەنتەری شاری سلێمانی دابین دەكات، دوای چاككردنەوەی، لە ئه‌مڕۆوە ئاو گەیشتووەتە پڕۆژەکە و دابەشکردنی ئاو لەو گەڕەکەنەی ئاو لەو هێڵە وەردەگرن، بەپێی بەرنامەیەک ئاویان بۆ بەردەدرێتەوە و كێشەكە چارەسەر دەبێت.

ھەواڵی زیاتر