وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئایاری دام و ده‌زگاكان و خانەنشینان ده‌كات.
وه‌زاره‌تی دارایی رایده‌گه‌ێنێت، سبه‌ی دووشه‌ممه 6 ى 6 ى 2022، خشته‌ی مووچه‌ی مانگی ئایار به وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌ستپێده‌كات.
بۆ ڕۆژی سێشه‌ممه، 7 ى 6 ى 2022، مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەكانی 70 و 80 دابەش دەكرێت ، ڕۆژی چوار شەممەش مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووری ، وه‌زاره‌تی ناوخۆ ، بەڕێوەبەرایەتی دامودەزگا نەوتییەكان ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامە دابه‌ش دەكرێت.
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ش 8 ى 6 2022،مووچەی هێزەكانی زێرەڤانی و فەرماندەیی بەرگری و فریاكەوتن دابه‌شده‌كرێت .
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ئه‌وه‌شی خستووه‌ته ڕوو، دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئایاری فه‌رمانبه‌ران بۆ ڕۆژانی دواتر به‌رده‌وام ده‌بێت به‌م شێوه‌یه:
رۆژی 2ی حوزەیران، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری خشتەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی ڕاگەیاند، كه لە ماوەی 21 رۆژدا مووچەی سەرجەم فەرمانبەران و دام‌و دەزگاکان دابەشدەکرێت و لە 27ی ئەم مانگە دابەشکردنەکە کۆتایی پێدێت.