سبەی لە چەند ناوچەیەکی هەرێم خۆڵبارین دەست پێدەکات

کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سبەی یەکشەممە 05ـی 06ـی 2022 سبەی لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم ئەگەری دروستبوونی تۆزێکی سووک هەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد کە سبەی یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت هەندێ جار بۆ نیمچەهەور دەگۆڕێت.

ئەوەشی خستەڕوو کە خێرایی با مامناوەند دەبێت و هەندێجاریش چاڵاک دەبێت و دەبێتە هۆی دروستبوونی تۆزێکی سووک، بەتایبەتی لە سلێمانی و کەرکووک و گەرمیان.

کەشناسی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش دا کە پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ شەممە، مەودای بینینیش (6-8) کیلۆمەتر دەبێت.

ھەواڵی زیاتر