بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی داوایەک ئاراستەی هاووڵاتییان دەکات

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ئەمڕۆ شەممە 04ـی 06ـی 2022 داوا لە هاووڵاتییان دەکات کە دەست بە ئاوەوە بگرن و ئاو بەفیڕۆ نەدەن.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ڕایگەیاند: هاوینی ساڵی پار سەرباری وشکەساڵی بە هاوکاری هاووڵاتییان و ماندووبوونی کارمەندانمان بە کەمترین کێشە توانیمان بەڕێی بکەین، ئەم ساڵیش چاوەڕێی هاوکاریتانین لە بەفیڕۆنەدانی ئاوی خواردنەوە تاوەکو بە هەموومان وەرزی هاوین بەڕێ بکەین.

ڕاشیگەیاند: نزیکەی 2 ملیۆن هاووڵاتی، ئاو لە پڕۆژەکانی ئێمە وەردەگرێت بە بەفیڕۆنەدانی چەند لیترێک ئاو ڕۆژانە دەبێتە گەڕاندنەوەی بڕێکی زۆری ئاو بۆ پڕۆژەکانمان.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەش دا کە هاووڵاتییان کاتێک ئاو بەفیڕۆ ئەدەن، بیریان بێت چەند منداڵێکی چاوگەش لەم وەرزی گەرمایە بێئاو دەکەن.

ھەواڵی زیاتر